لە زیندانەکانی ئێران ١٦ خۆپیشاندەر بەھۆی ئەشکەنجەوە گیانیان لەدەستداوە
کوردسات نیوز
٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
٥٠٩
ناوەندی بەدواداچوون بۆ رەوشی دەستبەسەرکراوان لە ئێران رایگەیاند، لە ئەنجامی ئەو لێکۆڵینەوانەی ئەنجامیانداوە، دەرکەوتووە کە لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران دژی گیان لەدەستدانی ژیانی ئەمینی و رەوەشی وڵاتەکە، لانیکەم ١٦ کەس لەکاتی دەستبەسەربوونیان لەناو زیندانەکان بەھۆکاری جۆراوجۆر گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەشکەنجەدان و رێگریکردن لە چارەسەرکردنی برینداران لە ناو زیندانەکان ھۆکاری سەرەکی گیان لەدەستدانی ئەو کەسانە بووە.
ناوەندەکە ناسنامە و وێنەی بەشێک لەو ١٦ کەسەی بڵاوکردووەتەوە کە لە ناو زیندانەکانی ئێران گیانیان لەدەستداوە.