تورکیا: دەتوانین لەگەڵ روسیا گەڕانە ھاوبەشەکانمان لە باکوری سوریا دەستپێبکەینەوە
هەژار
٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
٢٦٣
خڵوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا رایگەیاند، ھەموو ئۆپراسیۆنەکانی ھێزی زەمینی وڵاتەکەی لە ناو خاکی سوریا و عێراق تەنھا بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی سنورەکانە نەک پێشێلکردنی سەروەری خاکی عێراق و سوریا، چونکە تورکیا رێز لە سنور و خاک و سەروەری ھەموو وڵاتان دەگرێت لە پێش ھەمووشیانەوە عێراق و سوریا.
وتیشی، ھێزەکانی تورکیا و روسیا دەتوانن گەڕانە ھاوبەشەکانیان لە باکوری سوریا دەستپێبکەنەوە کە ماوەیەکە راگیراوە.
ئەو لێدوانەی وەزیری بەرگری تورکیا لەکاتێکدا روسیا رەخنەی لە تورکیا گرتووە کە ئاستەنگ بۆ گەڕانە ھاوبەشەکانیان لە ناو خاکی سوریا دروست دەکات.