لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا روسیا ١١٠ بۆردومانی بۆ سەر ژێرخانی شارەکانی ئۆکراین ئەنجامداوە
لاڤە
٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
٢٧٤
بە پێی دەستەی ئەرکانی ئۆکراین، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی رابردوودا، روسیا ٧ بۆردومانی مووشەکی و ١٨ بۆردومانی ئاسمانی و ٨٥ ھێرشی بە سیستمی مووشەکی بۆ سەر ژێرخانی شارەکانی ئۆکراین ئەنجامداوە.
راشیگەیاند، بۆردومانەکان شارەکانی کراماتورسک و ناوچەکانی دۆنێتسک و زاپۆرۆژیا و خیرسۆنی گرتووەتەوە و قوربانی مەدەنیشی لێکەوتووەتەوە.
لەلایەکی ترەوە، وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، ژمارەی کوژراوانی سەربازانی روسی لە بۆردومانێکی ئۆکراین بۆ سەر ناوچەی ماکیڤکا لە دۆنێتسک بۆ ٨٩ سەرباز بەرزبووەتەوە.