ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە ھەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ شکستیھێنا
کوردسات نیوز
٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
٣٦٣
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنەکە و سوێندخواردنی ئەندامانی نوێ کە لە ھەڵبژاردنی نیوەیی ویلایەتەکان سەرکەوتنیان بەدەستھێنابوو کۆبووەوە و کیڤن مکارسی سەرکردەی کۆمارییەکان لە سێ خولی دەنگدان نەیتوانی زۆرینە بەدەستبھێنێت و شوێنی نانسی پیلوسی سەرۆکی ئێستای ئەنجومەنەکە بگرێتەوە.
کۆمارییەکان لە ھەڵبژاردنی نیوەیی بوونە خاوەنی ٢٢٢ ئەندام لە ئەنجومەنی نوێنەران و پێویستیان بە دەنگی ٢١٨ ئەندامبوو بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، بەڵام بەھۆی دژایەتیکردنی مکارسی لەلایەن گروپێکی نزیک لە دۆناڵد ترامپ، شکستیانھێنا لە یەکلاکردنەوەی پۆستەکە لە خولی یەکەمدا، ئەوەش جاری یەکەمە لە ١٠٠ ساڵی رابردوودا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا رووبدات.