ئاکەپە: کار بۆ رێکخستنی کۆبوونەوەی نێوان ئەردۆغان و ئەسەد دەکەین
ئایار
٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
٥٢٤
عومەر چەلیک وتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدان - ئاکەپە رایگەیاند، کاتی بونیادنانی پردی پەیوەندی و دیالۆگی سیاسییە لەنێوان تورکیا و سوریا و ئەنقەرە رازییە بەو ئاستەی تاکو ئێستا لە گفتوگۆکانیان پێی گەیشتوون.
وتیشی، ھەنگاوی دواتریان لە بەرنامەی کارەکانیان، رێکخستنی دیداری نێوان رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریایە.
کۆتاییەکانی ساڵی رابردوو وەزیرانی بەرگری و سەرۆکانی دەزگای ھەواڵگری تورکیا و سوریا لە مۆسکۆ دوای ١١ ساڵ کۆبوونەوە و بڕیاروایە ناوەڕاستی ئەم مانگەش وەزیرانی دەرەوەی ھەردوو وڵات کۆببنەوە.