ئێران: گرنگی بە ھەڕەشەکانی ئیسرائیل نادەین و ئامادەین بۆ وەڵامدانەوە
هەژار
٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
٣٨٦
عەلی رەزا عینایەتی یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، رێز لە ھەوڵی ھەموو وڵاتانە دەگرن کە ویستوویانە رێککەوتنی ئەتۆمی زیندوو بکرێتەوە و ئێرانیش لەگەڵ ئەوەدایە رێککەوتنەکە کارابکرێتەوە، بەڵام بەو مەرجەی بەرژوەندییەکانی ئێرانی تێدا پارێزراو بێت نەک مەرج و داواکاری بەسەردا بسەپێنرێت.
وتیشی، ئێران نیگەران نییە لە ھەڕەشەکانی ئیسرائیل و ھیچ گرنگییەکیشی پێنادات، بەڵام سوپا و ھێزە ئەمنییەکانی ئێران لە ھەموو کاتێکدا ئامادەن بۆ وەڵامدانەوەی ھێرشەکان و ئەو مەترسییانەی لەسەر وڵاتەکەیان دروست دەبێت.