روسیا نەوت بەو وڵاتانە نافرۆشێت کە نرخیان بۆ نەوتەکەی دیاریکردووە
ئایار
٢٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
٥٧٤
کۆشکی کریملن بڵاویکردەوە، ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی روسیا بڕیاریداوە نەوت و بەرھەمە نەوتییەکان بەو وڵاتانە نەفرۆشێت، کە نرخیان بۆ نەوتی روسیا دیاریکردووە، بڕیارەکەش لە مانگی شوباتی ٢٠٢٣ دەچێتە بواری جێبەجێکردن و تا سەرەتای مانگی تەمموز بەردەوام دەبێت.
ئەو بڕیارەی سەرۆکی روسیا نرخی نەوتی خاوی برێنتی لە بازاڕەکانی جیھان بەرزکردەوە و نرخی یەک بەرمیل ٨٦ دۆلاری تێپەڕاند، بەڵام دواتر بۆ خوار ٨٤ دۆلار دابەزی.
ھەفتەی رابردوو وڵاتانی جی حەوت و یەکێتی ئەوروپا و ئوسترالیا نرخیان بۆ نەوتی روسیا لە بازاڕدا دیاریکرد و ھەر بەرمیلێکیان بە ٦٠ دۆلار دیاریکرد.