ئەمساڵ لە ئەمریکا بەھۆی رووداوەکانی تەقەکردنەوە ٤٣ ھەزار و ٦٠٠ کەس کوژراون
ئایار
٢٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
٢٠٣
رێکخراوی "ئەشریفی توندوتیژی بە چەک"، ئاماری رووداوەکانی تەقەکردن و ژمارەی قوربانییەکانی ساڵی ٢٠٢٢ی لە ئەمریکا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمساڵ زیاتر لە ٤٣ ھەزار و ٦٠٠ کەس بەھۆی رووداوەکانی تەقەکردنەوە کوژراون و ٣٧ ھەزار و ٩٠٠ کەسیش بریندار بوون.
بەپێی ئامارەکە، چوار ھەزار و ٤٠٠ منداڵ بەھۆی رووداوەکانی تەقەکردنەوە برینداربوون و زیاتر لە ھەزار و ٦٠٠ منداڵیش کوژراون.
ھەر بەپێی ئامارەکە، ئەمساڵ ژمارەی قوربانیانی رووداوەکانی تەقەکردن لە ئەمریکا، بەراورد بە دوو ساڵی رابردوو کەمیکردووە، کە ساڵی ٢٠٢١ نزیکەی ٤٥ ھەزار و ساڵی ٢٠٢٠ زیاتر لە ٤٣ ھەزار و ٧٠٠ کەس کوژراون.