ئەردۆغان: ھێزەکانمان بە قوڵایی ٣٠ کیلۆمەتر دەچنە ناو خاکی سوریا
ئاکار
٢٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
٦٤٢
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا دوای کۆتاییھاتنی کۆبوونەوەی کابینەی حکومەتەکەی، وتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند، لەپێناو نەھێشتنی تەواوەتی ئەو ھەڕەشانەی لە باکوری سوریاوە دەکرێنە سەر وڵاتەکەیان، بۆشاییەکانی ئەو ھێڵە ئەمنییە کە قوڵاییەکەی ٣٠ کیلۆمەترە پڕدەکەنەوە، بۆ ئەو کارەش ھەنگاوی نوێ دەگرنەبەر.
وتیشی، دەچنە قۆناغێکی نوێی شەڕکردن لە باکوری سوریا، مەبەستی لە شەڕکردنە لەگەڵ ھێزەکانی سوریای دیموکرات-ھەسەدەیە و دەشڵێت، جگە لە توانا چەکدارییەکانیان، سەرجەم ژێرخانی سەرچاوەکانی ھێز و پشتیوانییان لەناودەبات.