وەزیری دەرەوەی سوید: تورکیا مافی خۆیەتی بەرگری لە ئەمنییەتی وڵاتەکەی بکات
لاڤە
١٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
٥٤٤
"توبیاس بیلستروم" لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەیەکی سوید سەبارەت بە ئۆپراسیۆنەکانی تورکیا لە سوریا و عێراق وتی، ھەموو وڵاتێک مافی خۆیەتی بەرگری لە ئەمنییەتی وڵاتەکەی بکات بە تورکیاشەوە. وتیشی دەبێت بەرگریکردنەکە بە شێوەیەکی گونجاو ئەنجام بدرێت.
وەزیری دەرەوەی سوید جەختیشی کردەوە لەوەی، گرفتی ئەمنی مەترسیدار ھەیە لە جیھاندا و دواکەوتنی بە ئەندامبوونی سوید لە ھاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی "ناتۆ" خراپ دەبێت.