بەھۆی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە فەڕەنسا ١٠ کەس گیانیان لە دەستدا
لاڤە
١٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
٤١٤
لێپرسراوانی شاری لیون بڵاویانکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون کە لە حەوت نھۆم پێکھاتووە، ئاگر کەوتووەتەوە، نزیکەی ١٧٠ کەس لە تیمی ئاگرکوژێنەوە گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لە ھەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن.
راشیانگەیاند، بە پێی ئامارە سەرەتاییەکان لە رووداوەکە ١٠ کەس گیانیانلەدەستداوە و لەنێویاندا پێنج منداڵ ھەیە، تا ئێستاش ھۆکاری ئاگرکەوتنەوە نەزانراوە.