ئەردۆغان پێشنیاز دەکات تورکیا و سوریا و روسیا کۆبوونەوەی سێ قۆڵی بکەن
ڕێبوار
١٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
٤٨٢
ئەردۆغان دوای سەردانی تورکمانستان بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، پێشنیازی بۆ ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی روسیا کردووە زنجیرەیەک کۆبوونەوە لە نێوان تورکیا و روسیا و سوریا ئەنجامبدرێن بۆ تاوتوێکردنی پەیوەندییەکانی تورکیا و سوریا.
وتیشی، دەتوانن لە رێگەی داڕشتنی میکانیزمێکی سێ قۆڵی گفتوگۆکان دەستپێبکەن و سەرەتا دەزگاکانی ھەواڵگری و دواتر وەزیرانی بەرگری و پاشان وەزیرانی دەرەوەی ھەرسێ وڵات کۆببنەوە، دوای کۆبوونەوەکانیش دەکرێت ئەوان وەک سەرکردە کۆببنەوە.
بەوتەی ئەردۆغان ،پوتن دیدێکی ئەرێنی بۆ پێشنیازەکە ھەبووە.