ئەمریکا پێنج ملیۆن دۆلار دەدات بە ھەر کەسێک زانیاری لەسەر سەرکردەیەکی قاعیدە بدات
کوردسات نیوز
١٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
٦٤٥
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە یەمەن لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بڕی پێنج ملیۆن دۆلار تەرخان کراوە لە بەرامبەر پێدانی زانیاری سەبارەت بە ئیبراھیم ئەلبەنا ناسراو بە ئەبو ئەیمەن مسری، کە سەرکردەیەکی دیاری رێکخراوی قاعیدەیە و ئەمریکا وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی بیانی پۆڵینی کردووە.
راشیگەیاند، ئەبو ئەیمەن میسری ئەندامێکی دیاری رێکخراوی قاعیدەیە لە نیمچە دوورگەی عەرەبی و سەرکردایەتی کاروباری ئەمنی رێکخراوەکەی کردووە و رێنمایی سەربازی و ئەمنیشی داوەتە تیرۆریستانی قاعیدە.
ئەبو ئەیمەن میسری یەکێکە لەو سەرکردانەی قاعیدەش کە لە دەرکەوتن دوور بووە و بە باوکی رۆحی دەزگای ھەواڵگیری رێکخراوەکەش دادەنرێت.