ئۆکراین خستنەخوارەوەی ١٠ درۆنی ئێرانی لە کیێڤ راگەیاند
ئایار
١٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
٣٧٤
ڤیتاڵی کلیچکۆ سەرۆکی شارەوانی کیێڤ رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سیستمی بەرگریی ئاسمانی وڵاتەکەی ١٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دروستکراوی ئێرانی لە جۆری شاھد خستووەتە خوارەوە.
لە لایەکی ترەوە ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین رایگەیاند، تائێستا روبەری ١٧٤ ھەزار کیلۆمەتر چوارگۆشە لە خاکی ئۆکراین بە مین و پاشماوە تەقەمەنییەکانی تر پیس بووە، داواشی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد، ھاوکاری وڵاتەکەی بکەن لە پاککردنەوەی ئەو ناوچانە.