ئەردۆغان: ئامانجی تورکیا دروستکردنی ناوچەی ئارامە لە باکوری سوریا
١٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
٦٦٨
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا پێش چوونی بۆ لوتکەی "ئاوازا" کە وابڕیارە لە تورکمانستان بەڕێوەبچێت سەبارەت بە ھەنگاوەکانی ڕێوشوێنی گواستنەوەی غازی تورکمانستان بۆ بازاڕەکانی جیھان بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، ئەوان دەیانەوێت ناوچەی ئارام لە باکوری سوریا دروستبکەن.
وتیشی، لە بارەی دروستکردنی ناوچەی ئارام لە سوریا، داوای ھاوکارییان لە روسیا کردووە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ماوەی ڕابردوودا چەندجارێک تورکیا ھەڕەشەی ھێرشی زەمینی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان کردووە، بەڵام ئەمەریکا و روسیا دژایەتی خۆیان بۆ ئەو ھێرشە دەربڕیوە و ھۆشدارییان داوە بە تورکیا.