لە خۆپیشاندانەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران ٧٠ رۆژنامەنووس دەستگیرکراون
١٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
٢٠٨
لیژنەی چاودێری رەوشی رۆژنامەنووسانی دەستگیرکراوی سەربە سەندیکای رۆژنامەنووسانی ئێران رایگەیاند، لەسەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە لە ١٦ی ئەیلولی رابردوو، بە پشتبەستن بە راپۆرتە رەسمی و ناڕەسمییەکان، دەستگیرکردنی ٧٠ رۆژنامەنووس لە رۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران تۆمارکراوە، کە نیوەیان بە دانانی بارمتە ئازادکراون.
ئاماژەی بەوەشداوە، جگە لە دەستگیرکردن، دەیان رۆژنامەنووسی تر لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە بۆ لێپرسینەوە بانگھێشتکراون.