ھەردوو لایەنی تورکیا و روسیا رۆژانی هەشت ونۆی مانگ بە سەرۆکایەتی جێگرانی وەزیری دەرەوە لە ئیستەنبوڵ کۆبوونەوەو گفتوگۆیان کرد لەبارەی چاکسازی لە نەتەوەیەکگرتوەکان و رێککەوتنی ھەناردەی دانەوێڵەی ئۆکراین و رەوشی سوریا.

بە پێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، لە کۆبوونەوەکاندا جەختکراوەتەوە لەسەر گرنگی پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سوریا و دۆزینەوەی چارەسەری سیاسی پێویست لەسەر بنەمای نەخشە رێگەی دیاریکراو لە بڕیاری ٢٢٥٤ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی.

لەو چوارچێوەیەدا بەرپرسانی تورکیا داخوازییەکانیان بۆ جێبەجێکردنی خاڵەکانی یاداشتنامەیە دووپاتکردەوە کە لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٩  لەگەڵ روسیا ئیمزایان کردوەو تایبەتە بە ھێزە کوردییەکان لە باکوری سوریا.