ئێوارەی رۆژی ھەینی بە وتاری محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە، "لووتکەی عەرەبی-چینی بۆ ھاریکاریی و گەشەپێدان"، لە شاری ریازی پایتەختی سعودیە دەستیپێکرد، بن سەلمان لە وتارەکەیدا وتی، ئەو لووتکەیە دەبێت قۆناغێکی نوێ بۆ سعودیە.

ھاوکات محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە وتارێکدا رایگەیاند، پێویستە رێز لە سەروەریی و یەکپارچەیی خاکی عێراق بگیرێت و رێگەش نادەن عێراق ببێتە رێڕەو یان بارەگا بۆ ھێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ، وتیشی، قبوڵی ناکەن کە عێراق خاڵی دەستپێک بێت بۆ ھەڕەشەکردن لە وڵاتانی دراوسێ و ھەموو دەستدرێژییەکیش بۆ سەر خاکی عێراق رەتدەکەنەوە.

بەر لە بەڕێوەچوونی ئەو لووتکەیە، محەمەد شیاع سودانی لەگەڵ شی جین پینگ  سەرۆکی چین کۆبووەوە و باسیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی عێراق و چین و ھاوبەشیی لە بوارە جیا جیاکان کرد.