بلینکن: ھاوکاریی ئۆکراین دەکەین بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچە داگیرکراوەکانی
٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢
٣٣٢
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە میانی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندێکی رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی وڵاتەکەی رایگەیاند، چاویان لەسەر گەیشتنی ئەو ھاوکارییانەیە کە ئۆکراین بۆ بەرگریکردن لەخۆی پێویستی پێیەتی، ھەروھا چاویان لە گەڕاندنەوە و کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو ناوچانەیە لە خاکی ئۆکراین، کە لە دوای ٢٤ی شوباتی ئەمساڵەوە لەلایەن روسیاوە داگیرکراون.
ئەنتۆنی بلینکن وتیشی، ئۆکراین جگە لە ھاوکاریی سەربازیی، پێویستی بە یارمەتی ئابووری و مرۆیی ھەیە، ھاوکات پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ چارەسەری ئاشتیانە دەربڕی و وتی، بێگومان جەنگی ئۆکراین بە رێگەی دیپلۆماسی و دانوستان کۆتایی دێت.