لە بەریتانیا پەستارێک حەوت منداڵی تازەلەدایکبوو بە ھۆکاری نادیار کوشتووە
کەژان
١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
٣٥٤
رۆژنامەی ئێکسپرێسی بەریتانی بڵاویکردەوە، پەرستارێک لە ساڵانی ٢٠١٥ و ٢٠١٦، ئەنسۆلینی خستووەتە شیری منداڵانەوە و حەوت منداڵی تازەلەدایکبووی بەو رێگەیە کوشتووە، پلانیشی ھەبووە ١٠ منداڵی تر بەو رێگایە بکوژێت، بەڵام سەرکەوتوو نەبووە.
ئەو پەستارە ناوی "لوسی"یە لەکاتی بڵاوبوونەوەی ھەواڵی مردنی ئەو منداڵانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گاڵتەی بە خێزانی قوربانیەکان کردووە، تائێستاش لە دادگا دانی بەتاوانەکەی و ھۆکاری ئەو کردەوانەی نەنانەوە، بەڵام داواکاری گشتی بەریتانیا رایگەیاندووە، بەڵگەی پێویستیان لەبەردەستدایە و بێ دوودڵی سزادەردرێت.