بەریتانیا داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ناتۆ دەکات دژی ھێرشەکانی روسیا بۆ سەر کیێڤ
ئایار
١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
٤٨٤
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە راگەیەنداوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی وڵاتانی "جی حەوت"، لیز ترەس داوادەکات لەچەند رۆژی داھاتوودا کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی رێکخراوی ناتۆ ئەنجام بدرێت.
راشیگەیاند، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە کۆبوونەوەکەی جی حەوت، کە ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراینیش بەشداری تێدا دەکات، داوادەکات وڵاتانی رۆژئاوا بەردەوامبن لە سیاسەتی سەپاندنی سزا بەسەر روسیادا.
ئەو داوایەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دوای ئەوە دێت، بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە روسیا ٧٥ مووشەکی ئاڕاستەی کیێڤی پایتەخت و چەند شارێکی تری ئۆکراین کرد و ە بەھۆیەوە دەیان کەس کوژران و برینداربوون.