جەیک سۆلیڤان: لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەوانە دەکەین کە دەنگە ناڕازییەکانی ئێران کپ دەکەن
١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
٥٥٥
"جەیک سۆلیڤان" لەڕێی تویتەرەوە لەسەر خۆپیشاندانەکانی ئێران دژی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی نووسیوویەتی، جیھان چاودێری رووداوەکانی ئێران دەکات، لە کۆتایی ھەفتەی رابردوودا خۆپیشاندەرانی بێتاوان کوژراون کە کچیان لە نێوانیاندایە.
وتیشی، ئەو خۆپیشاندەرانە ھاووڵاتی ئێرانین و داوای شکۆ و مافە سەرەکییەکانیان دەکەن و ئەمریکاش لە پاڵیان دەوەستێت.
جەختیشیکردەوە، لەوەی لێکۆڵینەوە لەگەڵ ھەموو ئەو لایەن و کەسانە دەکەن کە توندوتیژی بەکاردەھێنن و دەیانەوێت بە زەبری ھێز دەنگی ناڕازیی بێدەنگ بکەن.
نزیکەی مانگێکە خۆپیشاندانەکان لە ئێران و شارەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان دژی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی بەردەوامە و تائێستا بەپێی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران نزیکەی ٢٠٠ کەس کوژراون و ھەزارانیش دەستگیرکراون و برینداربوون.