ھەرێمی زاپۆریژیا: چیتر وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژیا بەشێک نییە لە ئۆکراین
کوردسات نیوز
٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
٧٨١
حکومەتی خۆجێی ھەرێمی زاپۆریژیا کە لە ژێر دەسەڵاتی سوپای روسیادایە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، دوای ئەوەی لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا لە ئەنجامی راپرسییەکدا زۆرینەی دانیشتوانی ھەرێمەکە دەنگیان بەوە داوە بخرێنە سەر روسیا، چیتر وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژیا بەشێک نییە لە چوارچێوەی سیستمی وزەی ئۆکراین و پێویستە ناوەکەشی بەرەسمی بگۆڕدرێت بە وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژیای روسیا.
ھەرێمی زاپۆریژیا داوایەکیشی ئاڕاستەی پەرلەمانی روسیا کردوە کە بە (دۆما) ناسراوە، بەدەنگدانی رەسمی و بە یاسا ناوی وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژیای ئۆکراین بگۆڕێت، چونکە ئێستا ئەو ھەرێمە بەشێکە لە خاکی روسیا.