فاوچی لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، پێویستە شۆک نەبن لە سەرھەڵدانی جۆرێکی تری کۆرۆنا کە مەترسیدارتر بێت لەوانەی پێشتر و بتوانێت بەرگری بەدەستھاتووی جەستە تێپەڕێنێت کە لە ڤایرۆسەکەوە یاخود وەرگرتنی ڤاکسینەوە دروستبووە.

بەڕێوەبەری پەیمانگای نیشتمانی بۆ نەخۆشییە گواستراوەکانی ئەمریکا بە پێویستی زانیوە دەستبەرداری ھۆشدارییەکان نەبن، لەبەرئەوەی  ھەمیشە مەترسی ھەیە لە وەرزەکانی زستاندا ڤایرۆسەکە تەشەنە بکات و بە دڵنیایی ناتوانن بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە بڵێن، ڤایرۆسەکە کۆتایی ھاتووە.