سعودیە: دۆسێی نەوت تێکەڵی سیاسەت ناکەین
هەژار
٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
٥١٤
عادل جوبێر وەزیری دەوڵەتی سعودیە بۆ کاروباری دەرەوە رایگەیاند، بڕیارەکەی ئۆپێک پڵەس بۆ کەمکردنەوەی بەرھەمی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان لەپێناو بەرژوەندی ئابووری جیھاندایە و ھیچ کاتێکیش سعودیە نەوتی تێکەڵی سیاسەت نەکردووە و نەیکردووە بە چەکێک بۆئەوەی لە دژی ئەمریکا بەکاری بھێنێت، بەڵکو کاریان بۆئەوە کردووە ھاوسەنگی لە بازاڕی نەوتدا بەدیبھێنرێت کە ئەوەش لە بەرژوەندی وڵاتانی بەرھەمێنەر و کڕیارانی نەوتە.
وتیشی، ئابووری جیھان بەرەو قۆناغێکی ھەستیار و مەترسیدار ھەنگاوی دەنا و مەترسی ھەرەسھێنانی لەسەر بوو، بڕیارەکەی ئۆپێک پڵەسیش، لەپێناو رێگرتن بوو لە روودانی ئەو مەترسییانە.