پێشبینی دەکرێت لە ھەڵبژاردنەکەی کۆنگرێس کۆمارییەکان زۆرینە بەدەستبھێنن
٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
٧٠١
بەپێی راپرسییەک کە میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردوەتەوە، پێشبینی دەکرێت لە ھەڵبژاردنی داھاتووی نوێکردنەوەی نیوەی گۆنگرێسی ئەمریکا کە بڕیارە مانگی داھاتوو بەڕێوەبچێت، پارتی کۆمارییەکان لە کۆی (٤٣٥) کورسی، (٢٢٠) کورسی بەدەستبھێنن و دیموکراتەکانیش (١٨٠) کورسی بەدەستبھێنن، بەڵام تائێستا چارەنووسی (٣٥) کورسییەکەی تر دیار نییە.
ئاماژە بەوەشکراوە، پێشبینی دەکرێت لە ئەنجومەنی پیرانیش لە کۆی (١٠٠) کورسی، کۆمارییەکان (٤٧) کورسی بەدەستبھێنن و دیموکراتەکانیش (٤٦) کورسی، چارەنووسی (٧) کورسییەکەی تریش تائێستا دیار نییە.