تەقینەوەیەک لە سەر پردی بەستنەوەی روسیا بە نیچمەدوورگەی کریما روویدا
٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
٤٥٨
میدیاکانی روسیا بڵاویانکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لەسەر پردی ( کریچ) کە ھەرێمی کراسنوداری روسیا بە نیمچەدوورگەی کریما دەبەستێتەوە تەقیوەتەوە و بەھۆیەوە، ئاگر لە شەمەندەفەرێکی گوێزەرەوەی سوتەمەنی کەوتۆتەوە.
بە پێی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی بڵاوکراونەتەوە تەقینەوەکە ئاگرێکی گەورەی دروستکردووە و ھاتوچۆی لەسەر پردەکە راگرتووە.
لەلایەکی ترەوە ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین رایگەیاند، لەسەرەتای دەستپێکردنی ھێرشی پێچەوانەوە بۆ سەر ھێزەکانی روسیا ٢٥٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشەیان لە خاکی وڵاتەکەیان رزگارکردووە.