ئەمریکا:بەھۆی رێککەوتنی ئەتۆمیی چاوپۆشی لە تووندوتیژییەکان بەرامبەر خۆپیشاندەرانی ئێران ناکەین
هەژار
٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
٤٠٣
جەیک سۆلیڤان راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا رایگەیاند، لەسەرەتای دانووستانەکانەوە تائێستا ئەمریکا نیازپاکی پیشانداوە و ھەموو ھەوڵێکیشی داوە بە مەبەستی نزیکبوونەوە لە ئێران و زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئەو وڵاتە کە ئەمریکا لە سەردەمی دەسەڵاتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لێی کشایەوە.
وتیشی، لەئێستادا ئێران بە رەوشێکی ناھەمواردا تێپەڕدەبێت و دەسەڵاتداران و ھێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە بە توندترین شێوە روبەڕوی خۆپیشاندەران بوونەتەوە و بەھەموو رێگە و شێوازێک سەرکوتیان دەکەن، ئەمەش مانای ئەوە نییە کە لەبەرئەوەی ئەمریکا ھەوڵ بۆ زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی دەدات، نابێت قسە لەسەر ئەو ھەموو پێشێلکارییە بکات کە لە ئێران بەرامبەر مافەکانی مرۆڤ دەکرێت.