(عەبدولحەکیم واعر) نوێنەری رێکخراوی فاو لە باکوری ئەفریقا و رۆژھەڵاتی ناوەراست رایگەیاند، لە چەند ساڵی رابردوودا جیھان رووبەرووی ئاڵنگاری فرەلایەن بۆتەوە کە لێکەوتەی مەترسیدارییان بۆ سەر ئاسایشی خۆراکی چەندین وڵات ھەبووە.

رونیشیکردەوە، کۆرۆنا و جەنگی ئۆکراین کاریگەرییان لەسەر ئاسایشی خۆراکی زۆرینەی وڵاتانی عەرەبی بە گشتی و  عێراق و لوبنان و یەمەن بە تایبەت ھەبووە و بۆتەھۆی بەرزبوونەوەی نرخەکان و کەمبوونەوەی کاڵاکان.
ئاماژە بەوەشکراوە،  رێکخراوی فاو ھەوڵەکانی چڕکردۆتەوە بۆ ھاوکاریکردنی وڵاتانی زیانلێکەوتوو و  ئیدارەدانی قەیرانەکان.