بە پێی میدیا ڕەسمییەکانی سوریا، ٧ ھەزار و ٣٤٨ ناوەند لە تەواوی شار و شارۆچکەکانی سوریا ئامادەکراون بۆ دەنگدان و ٥٩ ھەزار و ٤٩٨ کاندیدیش کێبڕکێ دەکەن بۆ بردنەوەی ١٩ ھەزار و ٨٦ کورسی ئەنجومەنی پارێزگاکان.

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و خۆرھەڵاتی سوریاش رایگەیاندووە، رێگەنادەن بە بەڕێوەچوونی ئەو ھەڵبژاردنە لە ناوچەکانی ژێر دەستیان. 

لە سوریا ھەزار و ٤٧٠ یەکەی ئیداری ھەیە و بەسەر ١٤ پارێزگا و ١٥٨ شار و ٥٢٧ شارۆچکە و ٧٢٦ شارەوانی دابەش کراون. 

بڕیارە ھەڵبژاردنەکە سەعات ٧ی ئیوارە کۆتایی بێت و  بەپێی نەتەوە یەکگرتووەکانیش زیاتر لە ٨ ملیۆن ھاووڵاتی سوری لە وڵاتانی دراوسێ و ئەوروپان.