تەندروستی جیھانیی ھۆشداری لە ڕوودانی کارەساتی دووەم لە پاکستان دەدات
کوردسات نیوز
١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
٢٢٣
(تێدروس ئەدھانۆم) بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی تەندروستی جیھانی لە لێدوانێکدا ھۆشداریدا لە رەوشی مرۆیی پاکستان و بەدووری نەزانی لە دەرئەنجامی ئەو لافاوە وێرانکەرەی وڵاتەکەی گرتەوە، کارەساتی دووەم کە شەپۆلێکی فراوانی نەخۆشی و مردنە، سەرھەڵبدات.
رونیشیکردەوە، بەھۆی نەبوونی ئاوی پاک و پەککەوتنی دامەزراوە تەندروستی و خزمەتگوزارییەکان، ھەزاران ئاوارەی ناو کەمپەکان رووبەڕووی چەندین جۆر نەخۆشی بوونەتەوە.
ناوەڕاستی مانگی حوزەیرانی رابردوو، شەپۆلێکی بارانبارینی وەرزی و لافاو، پاکستانی گرتەوە و بەھۆیەوە ١٥٤٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ملیۆنێک و ٨٠٠ ھەزار خانووش رووخان و ژێرئاو کەوتن.