ماکرۆن لە رێوڕەسمێکدا کە لە ساڵیادی یەکەم سەرکەوتنی لە ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٧  لە پاریس بەڕێوەچوو، ناوی حزبەکەی لە ( کۆماری بۆ پێشەوە) گۆڕی بۆ ( ڕاپەڕین)، لە وتەیەکیشدا وەک سەرۆکی فەخری حزبەکە رایگەیاند، ئەگەر یەکگرتوو نەبن توندڕەوەکان سەردەکەون.

ماکرۆن لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا کە مانگی نیسانی رابردوو بەڕێوەچوو، سەرکەوتنی بەرامبەر مارین لوپێنی رکابەریدا بەدەستھێنا، بەڵام لە ھەڵبژاردنی پەرلەماندا زۆرینەی رەھای لەدەستدا، سەرۆکی فەرەنسا ساڵێک بەر لە گەیشتنی بە کۆشکی ئیلیزێ، پارتەکەی دامەزراندوە و ئامانج لە گۆڕینی ناوی حزبەکەی ئامادەکارییە بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی ٢٠٢٧.