ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی روسیا ڕایگەیاند، ئەنقەرە بووەتە یەکێک لە وڵاتە متمانەپێکراوەکان لە ھەناردەکردنی غاز بۆ وڵاتانی ئەوروپا بەبێ بچڕان.

پوتن وتیشی،  ٢٥% ئەو غازەی لە ڕێگەی تورکیاوە ھەناردە دەکرێت پارەکەی بە رۆبڵ دەدرێت و تورکیاش ئەرکەکانی خۆی بۆ ھەناردەی غاز بۆ ئەوروپا وەک خۆی جێبەجێکردووە. 

لەبارەی ھەناردەی گەنم و خۆراک لە رێگەی تورکیاوە، پوتن جەختیکردەوە، دەتوانن لە رێگەی تورکیاوە گەرەنتی ھەناردەی گەنم و خۆراک بکەن بۆ جیھان بە تایبەت بۆ وڵاتانی ئاسیا و ئەمریکا باشور و ئەفریقا.