ڕۆژانە ھەزاران کەس لە ھاوڵاتیانی بەریتانیا بە ڕیز دەوەستن بۆ ئەوەی بۆ دواجار  چانسی ئەوەیان ھەبێت ماڵئاوایی لە شاژنەکەیان بکەن.

میدیاکانی ئەو وڵاتە لە زاری سەردانیکەرانەوە بڵاویانکردەوە، خێزانی بەریتانی ھەیە ماوەی ١١ کاتژمێر لە ڕیزدا وەستاوەن، بۆ ئەوەی چانسی چوونەژورەوەیان پێبدرێت، تا بتوانن دوا ماڵئاوایی لە تەرمەکەی شاژن بکەن.

یەکێک لەو ھاوڵاتیانە بە بی بی سی وتووە، چوونە ژورەوەی، ھەستی شانازیکردنی بۆ دروستکردووە، چونکە ھاوڵاتییەکی بەریتانییە و توانیوویەتی بۆ دواجار ماڵئاوایی لە شاژنی وڵاتەکەی بکات. 
بڕیاریشە تابووتی شاژن تا بەیانی ڕۆژی دووشەممە بەکاتی بەریتانیا لە ھۆڵی وێستمنستەر بمێنتەوە، بۆ ئەوەی زۆرترین ھاوڵاتی بەریتانی بتوانن دوا ماڵئاوی لێبکەن، بەر لەوەی بەخاکبسپێردرێت.