وەزارەتی بەرگریی ئازەربیجان رایگەیاند/ ٧١ سەربازی وڵاتەکەی بەھۆی پێکادانەکانی چەند رۆژی رابردوی سەر سنوور لەگەڵ (ئەرمینیا) کوژراون، لە بەرامبەردا تەرمی ١٠٠ سەربازی ئەرمینیایان رادەستی ئەو وڵاتە کردۆتەوە، راشیگەیاند/  بۆ رێگریکردن لە زیادبونی گرژییەکان داوای ئاگربەست لە ئەرمینیا دەکەن. رۆژی چوارشەممە (نیکۆل پاشینیان)، سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا رایگەیاند/ لە ئەنجامی بۆردومانی سنورەکانی ئازەربایجان،  ١٠٥ سەرباز کوژراون.

شەوی سێشەممە ١٣ی ئەم مانگە لە سنوری (ئەرمینیا و ئازەربیجان) شەڕ و پێکادان رویدا و ھەردولاش یەکتریان  تۆمەتبار کرد.