رۆژنامەکە باسی لەوەش کردووە، ڤلادمیر پوتن سەلامەتە و ھیچ زیانێکی پێنەگەیشتووە و لەسەر روداوەکەش ژمارەیەک لە پاسەوانە تایبەتەکانی دەستگیر کراون.

تا ئێستا کرێملین ئەو ھەواڵانەی پشتڕاست نەکردووەتەوە و ڕەتیشی نەکردووەتەوە.

بەپێی میدیاکانی دژ بە روسیا، روداوەکە لەکاتێکدا بووە کە پوتن لە بەروارێکی دیارینەکراودا بە ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە شوێنێک دەگەڕایەوە بۆ شوێنی نیشتەجێبوونی فەرمی خۆی لە کاتێکدا ترسی قووڵی ئەمنی ھەبووە.

ئەو کاروانەی لەگەڵ ئۆتۆمبێلەکەی پوتندا بوون لە چوار ئۆتۆمبێلی زرێپۆش پێکھاتبوون و باس لەوە دەکرێت پوتن لە سێھەم ئۆتۆمبێلدا بووە.

لە ڕێگادا بەرەو شوێنی حەوانەوەی پوتن، چەند کیلۆمەترێک پێش گەیشتن بە شوێنی مەبەست، گوایە یەکەم ئۆتۆمبێلی پاڵپشتی لەلایەن ئەمبولانسێکەوە ڕێگری لێکراوە، و دووەم ئۆتۆمبێلی پاڵپشت بەبێ وەستان بەدەوریدا سوڕاوەتەوە بەھۆی بەربەستە لەناکاوەکە.

دواتر لە ئۆتۆمبێلەکەی پوتندا تەقینەوەیەکی بەھێز رویداوە و بووەتە ھۆی دروستبوونی دووکەڵ، بەڵام ئۆتۆمبێلەکەی پوتین "سەرەڕای کێشەکانی کۆنترۆڵکردن" رێگەی خۆی لە شوێنی ھێرشەکە کردوەتەوە بۆ ئەوەی بگاتە شوێنی سەلامەتی نیشتەجێبوونەکە.

ئەوەش لەکاتێکدایە تا ئێستا ڤلادمیر پوتن سەرۆکی روسیا لە پێنج ھەوڵی تیرۆرکردن رزگاری بووە.