لە ناوچەی "لویبدە" لە "عەمان"ی پایتەختی ئوردن بینایەکی چوار نھۆمی داڕما و بەھۆیەوە حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٤ کەسی دیکەش برینداربوون و زیاتر لە ١٠ کەسیش لەژێر داروپەردووی بیناکەدا ماونەتەوە کە ژمارەیەکیان لە ژیاندا ماون. 

ھاوکات "بەشر خەساونە" سەرۆک وەزیرانی ئوردن سەردانی شوێنی رووداوەکەی کرد و داوایکرد پەلەبکرێت لە لێکۆڵینەوە لە ھۆکارەکانی رووخانەی ئەو بینایە، تائێستاش ھەڵمەتەکانی گەڕان بە دوای ئەو کەسانەی بێسەروشوێنن بەردەوامە.