وەزارەتی پاراستنی ھاووڵاتیانی یۆنان بڵاویکردەوە، لە چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵ، نزیکەی ٤٠ ھەزار کۆچبەر ھەوڵیانداوە، بە نایاسایی بچنە خاکی یۆنانەوە، بەڵام لە لایەن پۆلیسی سنوورەکانەوە ڕێگرییان لێکراوە.

وتیشی، لە ئێستادا ئاماری ھەوڵەکانی تێپەڕاندنی سنوورەکان زیادیکردووە، چونکە ئاستی ئاوی "ڕووباری ئیڤرۆس"، لە نێوان تورکیا و یۆنان لە سنوورەکانی باکووری ڕۆژھەڵاتی یۆنان، بە شێوەیەکی بەرچاو  کەمیکردووە.

بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی کۆچی یۆنان، لێشاوی کۆچبەران لە چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵ، بەراورد بە ھەمان ماوە لە ساڵی ڕابردوو، ٣٠٪ زیادیکردووە  و ئەمساڵ زیاتر لە سێ ھەزار داواکاری مافی پەنابەریی پێشکەشی حکومەتی یۆنان کراون.