"ڕەنج پشدەری" ڕۆژنامەنووس لە یۆنان ڕایگەیاند، تورکیا لە ڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراھیم خەلیلەوە ٨٥ کۆچبەری بە زۆرەملێ گەڕاندووەتەوە بۆ ھەرێمی کوردستان. وتیشی، تورکیا ساڵانی ڕابردوو بەو شێوەیە کۆچبەری دیپۆرتی ھەرێم نەکردووەتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ٥٠ کۆچبەری دیکە ماوەی ٤ ڕۆژە لە تورکیا دەستبەسەرن گومان دەکرێت بە بیانوی سنوور بەزاندن ئەوانیش دیپۆرتی ھەرێم بکرێنەوە.