ئەبو حەسەن قورەیشی سەرکردەی نوێی داعش لە تورکیا دەستگیرکرا
کوردسات نیوز
٢٦ی ئایاری ٢٠٢٢
٧٥٢
ئاژانسی ھەواڵی بلومبێرگی ئەمریکی ئاشکرایکرد ، ئەبو حەسەن قورەیشی سەرکردەی نوێی داعش لە شاری ئیستانبوڵ لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتەوە دەستگیرکراوە.
"پێگەی ئۆدا تیڤی فۆری تورکی"ش ئاشکرایکردووە، دوای دەستکەوتنی زانیاری ھەواڵگری و چاودێریکردنی شوێنی مانەوە، ھێزە ئەمنییەکانی تورکیا بە ھاوکاری دەزگای ھەواڵگری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، لە ئۆپراسیۆنێکی نھێنیدا لە ئیستەنبوڵ خەلیفەی نوێی داعشیان دەستگیرکردووە.
چاوەڕوانیش دەکرێت لە ڕۆژانی داھاتوودا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا وردەکانی ئۆپراسیۆنەکە ڕابگەیەنێت.