"ئارام حەنا" ڕایگەیاند، ھەڕەشەکانی تورکیا ھاوکاتن لەگەڵ بەردەوامی پێشێلکارییەکانی تورکیا بۆ سەر مەدەنییەکانی ناوچەکە، دەشڵێت حکومەتی تورکیا چاوەڕێی گڵۆپی سەوزی ئەمریکا دەکات بۆ دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەی لە ڕۆژئاوا و باکوری ڕۆژھەڵاتی سوریا، بە تایبەت لە ئێستادا کە کۆمەڵی نێودەوڵەتی سەرقاڵی جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینن.

وتەبێژەکەی ھەسەدە وتیشی، ھیچ گۆڕانکارییەک لە شوێن و پێگەی بڵاوبوونەوەی ھێزە نێودەوڵەتییەکان ڕووینەداوە، ئەوەش وەک ئاماژەیەک بۆ ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ھێزەکانی ڕووسیا کە لە ساڵی ٢٠١٩ەوە لەو ناوچانە جێگیرکراون.