دیاردەی کۆچ لە تورکیا سەرهەڵدەدات و زیاتر لە ٣٣٠ ھەزار گەنج ئەو وڵاتەیان بەجێ هێشتووە
کوردسات نیوز
٢٣ی ئایاری ٢٠٢٢
٨١٦
پارتی گەلی کۆماری "جەھەپە" لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، لە ساڵی ٢٠١٩، ٣٣٠ ھەزار و ٢٨٩ ھاووڵاتی کۆچیان کردووە، کە زۆرینەیان گەنج بوون و تەمەنیان لەنێوان ٢٥ بۆ ٢٩ ساڵدایە و ھەڵگری بڕوانامەن، جەھەپە ھۆکاری کۆچکردنی گەنجانیش بۆ سیاسەتەکانی پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتدار گەڕاندۆتەوە.
ھەر بەپێی راپۆرتەکەی جەھەپە، لە ساڵی ٢٠١٢ تەنھا ٥٩ پزیشک لە تورکیاوە کۆچیان کردووە، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٩ ژمارەیان بۆ ھەزار و ٤٢ پزیشک بەرزبۆتەوە و لە کاتی کۆرۆناشدا لە ساڵی ٢٠٢٠ زیاتر لە ٩٣٠ پزیشک کۆچیان کردووە.