ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرز لە زاری چەند سەرچاوەیەکی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بڵاویکردەوە، گومانلێکراوەکە چووەتە ناو باڵیۆزخانەکەوە و لەگەڵ پاسەوانەکەدا ناکۆکی ھەبووە، دوای ئەوەی بۆکسێکی بەرکەوتووە، گیانی لەدەست داوە.

داواکاری گشتی پاریس کوژرانی ئەو کەسەی پشتراستکردەوە و ڕایگەیاندووە کە کەسێک لە شوێنی ڕووداوەکە دەستگیرکراوە.

داواکاری گشتی رایگەیاند: "دەتوانین رووداوەکە پشتڕاست بکەینەوە و ئەمڕۆ پەڕاوی لێکۆڵینەوە لەسەر تۆمەتی کوشتن کراوەتەوە".