وانگ یی وەزیری دەرەوەی چین رایگەیاند، ئەوەی پێی دەوترێت سترایژییەتی دەریاکانی ھندی و ھێمن، کە ئەمریکا پشتی پێ دەبەستێت، لە ناوەڕۆکدا ھۆکاری دابەشکاری و دروستکردنی ئاستەنگە بۆ ئاشتی لە ناوچەکەدا.

ئەو لێدوانەی وەزیری دەرەوەی چین لە کاتێکدایە کە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە سەردانەکانیدا بۆ کۆریای باشوور و ژاپۆن رایگەیاند، وڵاتەکەی پابەندە بە رێککەوتنەکانی پەیوەست بە ناوچەکە، کۆشکی سپیش رایگەیاندوە، دەرفەتێکی گرنگ بۆ بەھێزکردنی ھاریکاریی لە ناوچەکەدا لەبەردەستدایە بە تایبەتی لە زەریاکانی ھندی و ھێمندا.