نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکردوە، جۆنسۆن ھاوکاریی خۆراکی و مرۆیی بۆ ئۆکراین بۆ دوو ھێندە زیاد دەکات و رێگەکانی ھەناردەی دانەوێڵەی ئۆکراینیش بۆ جیھان زیاتر گرەنتی دەکات.

راگەیاندنی ھاوکارییەکانی بەریتانیا بۆ ئۆکراین لە کاتێکدایە، کە ماریا زاخارۆفا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاندبوو، وڵاتەکەی دەستوەردان لە ھەناردەی دانەوێڵەی ئۆکراین ناکات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا روسیا ھۆشداریداوە بەرامبەر نەگونجاوی بەندەرەکانی ئۆکراین بۆ رەوانەکردنی دانەوێڵە.