دەزگای پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسداران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە: بە ڕێنمایی ئیتلاعاتی ڕژێمی زایۆنی، ئەو تۆڕە ھەوڵی دزین و لەناوبردنی موڵک و ماڵی کەسی و گشتی، ڕفاندن و بەدەستھێنانی دانپێدانانی ھەڵبەستراوی لە ڕێگەی تۆڕێکی چەقۆکێش داوە.

ئەمەش لەدوای ئەوەی دێت، رۆژی یەکشەممە فەرماندەیەکی سوپای پاسداران لە تارانی پایتەختی ئێران کوژرا و وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتەش بە کردەوەی تیرۆریستی وەسفی دەکات.

بە پێی زانیاریی میدیاکانی ئێران، عەقید حەسەن سیاد خودائیی یەکێک لە فەرماندەکانی سوپای پاسداران لە تارانی پایتەخت لەلایەن چەند کەسێکەوە تەقەی لێکراوە و کوژراوە.