بایدن: وەڵامی ھەنگاوەکانی کۆریای باکور دەدەینەوە
کوردسات نیوز
٢٢ی ئایاری ٢٠٢٢
٨٠٢
بڕیارە "بایدن" لەو سەردانەیەدا چاوی بە "فومیو کیشیدا" سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن بکەوێت و دەستپێشخەرییەکی ئەمریکا سەبارەت بە بازرگانی ھەرێمی بخاتەڕوو، دواتریش بەشداری لوتکەیەکی چوار قۆڵی دەکات کە سەرکردەکانی ئوسترالیا و ھندستان و ژاپۆن و ئەمریکا کۆدەکاتەوە.
بەر لە بەڕێکەوتنیشی بۆ ژاپۆن، "بایدن" لە کۆریای باشور زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوەی ئەنجامدا و چاوی بە "یون سوک ویل" سەرۆکی ئەو وڵاتە کەوت و لە بنکەی "ئۆسان"ی ئاسمانیش چاوی بە سەربازانی ئەمریکا و خێزانەکانیان کەوت.
"بایدن" رایگەیاند، نیگەران نییە سەبارەت بە ھەنگاوەکانی کۆریای باکور و ئەگەری ئەنجامدانی تاقیکردنەوەیەکی ئەتۆمی، وتیشی "واشنتۆن" وەڵامی دەبێت بۆ ھەر ھەنگاوێکی "پیۆنگ یانگ".
سەردانەکەی "بایدن" بۆ وڵاتانی ئاسیا، لە پێناو روبەڕوبوونەوە ھەژموونی چین و ئەو ھەڕەشە ئەتۆمییانەیە کە کۆریای باکور دروستی کردووە.