لە ھێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا حەوت چەکدار کوژران و برینداربوون
کوردسات نیوز
٢١ی ئایاری ٢٠٢٢
٥٠٦
ئاژانسی سانای نزیک لە حکومەتی سوریا بڵاویکردەوە، سوپای ئیسرائیل ھێرشێکی موشەکی بۆ سەر باشوری دیمەشق ئەنجامداوە و سیستمی بەرگری ئاسمانی سوریاش بەرپەرچی ھێرشەکەی داوەتەوە و زۆربەی موشەکەکانی لە ئاسماندا تەقاندووەتەوە.
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤیش رایگەیاند، ئیسرائیل پێگەکانی گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران و کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی لە نزیک دیمەشق کردوەتە ئامانج و لە ھێرشەکەدا سێ چەکدار کوژراون و چواری تریش برینداربوون.
لە سەرەتای سەرھەڵدانی شەڕی ناوخۆیی سوریا لە ساڵی ٢٠١١، ئیسرائیل سەدان ھێرشی بۆ سەر پێگەکانی ئێران و گروپە چەکدارەکانی نزیک لەو وڵاتە لە سوریا ئەنجامداوە و ھێرشەکانیش زیانی گیانی و ماددیان لێکەوتووەتەوە.