پێشتر شیکەرەوە سیاسییەکان لەو بڕوایەدا بوون، پێدەچێت ڕوسیا لە ٩ی ئەم مانگەدا، کە ھاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی ئاھەنگ و سەرکەوتنەکانی ڕوسیا و خۆبەدەستوەدانی ئەڵمانیای نازی لە جەنگی جیھانی دووەمدا، کۆتایی بھێنێت بە جەنگی ئۆکراین.

لاڤرۆڤ بە میدیاکانی ڕاگەیاند، لەڕووی سەربازییەوە مامەڵەکانیان تەوقت نەکردووە لەگەڵ ھیچ بەروارێکدا، بە ڕۆژی سەرکەوتنی ٩ی ئایاریشەوە، کە ڕۆژی خۆبەدەستەوەدانی ئەڵمانیای نازییە لە ساڵی ١٩٤٥دا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، چالاکی کردەوە سەربازییەکانی ڕوسیا لە ئۆکراین ، بە پلەی یەکەم پشت دەبەستێت بە کەمکردنەوەی مەترسییەکان لەسەر دانیشتوانی مەدەنی و سەربازانی ڕوسیا.

ساڵانە لە بەرواری ٩ی ئایاردا لە مۆسکۆ نمایشی سەربازیی فراوان بەڕێوە دەچێت، بەشێوەیەکی ئاسایش ڤلادیمێر پوتن وتارێک پێشکەش دەکات، بەڵام ئاھەنگەکانی ئەمساڵ ھاوکاتە لەگەڵ ھێرشەکەی ڕوسیا بۆ سەر ئۆکراین.