دوای بڵاوکردنەوەی پەیامێکی رێبەری کۆماری ئێران بە زمانی عێبری دژی ئیسرائیل، تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ئەژماری خامنەیی راگرت.


عەلی خامنەیی، رێبەری ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بە زمانی عێبری نوسیبوی: ئیسرائیل ھەڵەی کردوە و دەبێت توانا و ھێزی ئێرانی بۆ دەرکەوێت.


تەنھا چەند کاتژمێرێک دوای بڵاوبونەوەی  پەیامە کورتەکەی خامنەیی، ئەژماری خامنەیی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس راگیرا.


ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتی لە رونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوە کردوە پەیامەکەی خامنەیی جۆرێکە لە ھەڕەشەی راستەوخۆ بۆ سەر وڵاتێک بۆیە پێچەوانەی یاساکانی تۆڕی کۆمەڵات ئێکسە و بڕیار دراوە بە ھەڵپساردنی ئەژماری عەلی خامنەیی رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران.


میدیاکانی ئێران ئاماژەیان بەوە کردوە کە ئیلۆن ماسک، خاوەنی کۆمپانیای ئێکس پشتیوانیی لە ئیسرائیل دەکات و ھەر بەوھۆیەوە ئەژماری خامنەیی لەو تۆڕە داخراوە.